فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل سوپای سوریا دەكەنە ئامانج
بەگوێرەی میدیا عەرەبییەكان، ئەمشەو فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، چەند خاڵێكی هێزەكانی سوپای سوریایان لە باشوری وڵاتەكە كردوەتە ئامانج.
هەریەك لە ناوەندی كۆنتڕۆڵكردنی سەربازی سوپای سوریا، ناوەندی چاودێریكردن و سیستمی موشەكی دژە فرۆكە، لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە كراونەتە ئامانج
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو میدیایانە، هەریەك لە ناوەندی كۆنتڕۆڵكردنی سەربازی سوپای سوریا، ناوەندی چاودێریكردن و سیستمی موشەكی دژە فرۆكە، لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە كراونەتە ئامانج.
هەرچەندە ئەو میدیایانە باسیان لە زیانەكانی ئەو بۆردومانانە نەكردوە، بەڵام ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سوریا رایگەیاندوە، بۆردومانەكان تەنها زیانی ماددی لێكەوتوەتەوە.
خەندان
