تەندرووستی جیهان: دایكانی تووشبوو بە كۆرۆنا دەتوانن شیر بە منداڵەكانیان بدەن

تەندرووستی جیهان: دایكانی تووشبوو بە كۆرۆنا دەتوانن شیر بە منداڵەكانیان بدەن
بەڕێوبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئەو ئافرەتانەی منداڵی ساوایان هەیە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە یانیش گومانی تووشبوونیان لێدەكرێت، دەتوانن لەسەر پێدانی شیر بە منداڵەكانیان بەردەوام بن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس دایكانی تووشبوو بە پەتاكەی هاندا، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئاسایی لەسەر شیرپێدان بە كۆرپه‌كانیان بەردەوام بن.

گووتیشی: "هاوكات لەگەڵ ئاهەنگگێڕانی جیهان بەبۆنەی هەفتەی هۆشیاریی پێدانی شیر بە منداڵ، سوودەكانی پێدانی شیری دایك بە منداڵ زۆر لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترن".

بەڕێوبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئەو ئافرەتانەی منداڵی ساوایان هەیە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە یانیش گومانی تووشبوونیان لێدەكرێت، دەتوانن لەسەر پێدانی شیر بە منداڵەكانیان بەردەوام بن.هه‌روه‌ها گووتی: لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا گەورەترین حاڵەتی فریاگوزاری بووە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەكانی گەڕان بەدوای پێكوتەی دژی ئەو پەتایە مێژووین.

ئاشكراشیكرد، "ژمارەیەكی زۆری ڤاكسین لە قۆناغەكانی تاقیكردنەوەدان و هەندێكیان لە دوا قۆناغەكانیاندان و هیوایەكی زۆریان درووستكردووە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت، كە دەبینە خاوەن پێكوتە، بەڵام ئەو خێرایەی ئێستا لە پرۆسەی گەڕاندا پێی گەیشتووین بێوێنەیە".

H.B








K24
Top