نرخی نەوتی خاو بە رێژەیەکی بەرچاوە دادەبەزێت
نرخی نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت دابەزی، لەدواین مامەڵەدا بە 43.26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت دابەزی، کە دەکاتە 0.6%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 43.26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 29 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 39.26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 29 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 39.26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.7% دابەزیوە.
بڕیارە لەم مانگەدا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک+ بە تێکڕایی 1.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەمهێنانیان زیادبکەن، ئەوەش بوەتە هۆی دروستکردنی نیگەرانی لەبارەی زیادبونی خستنەڕوی ئەو بەرهەمە لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە ژمارەی توشبوانی رۆژانەی کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوام لە هەڵکشاندایە، بەهۆیەوە ئەگەرەکانی دوبارە داخستنەوەی بازاڕە ئابورییەکان و جموجوڵە بازرگانییەکانی زیادیکردوە، ئەوەش وایکردوە نرخی نەوت رو لە دابەزین بکات.
خەندان
