ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا 18 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
ئه‌مریكا به تۆماركردنی چوار ملیۆن و 764 هه‌زار و 522 كه‌س، 157 هه‌زار و 901 گیانله‌ده‌ستدان له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان دێت
به‌گوێره‌ی داتا سه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا به تۆماركردنی چوار ملیۆن و 764 هه‌زار و 522 كه‌س، 157 هه‌زار و 901 گیانله‌ده‌ستدان له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان دێت، بڕازیلیش به‌پله‌ی دوه‌م دێت و دو ملیۆن و 708 هه‌زار و 876 توشبوی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراوه كه له‌نێویاندا 93 هه‌زار و 616 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هیندستان لهریزبهندیهكهدا پله‌ی سێیه‌می گرتوه و ملیۆنێك و 754 هه‌زار و 117 توشبو تۆماركراوه كه 37 هه‌زار و 415 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، روسیاش كه له‌ریزبه‌ندی چواره‌مدایه، 845 هه‌زار و 443 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه كه 14 هه‌زار و 58 توشبو گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئێرانیش به‌تۆماركردنی 306 هه‌زار و 752 توشبوی كۆرۆنا ریزبه‌ندی ده‌یه‌م وڵاتی جیهانی گرتوه
ئه‌فریقای باشور و مه‌كسیك و پیرۆ و چیلی به‌پله‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و هه‌شته‌م دێن، ئێرانیش به‌تۆماركردنی 306 هه‌زار و 752 توشبوی كۆرۆنا ریزبه‌ندی ده‌یه‌م وڵاتی جیهانی گرتوه.
وڵاتی عێراق له‌ریزبه‌ندی 21ه‌مینی وڵاتی جیهاندایه، 126 هه‌زار و 704 توشبوی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، چوار هەزار و 805 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا 89 هه‌زار و 275 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه و مانگی 12ی ساڵی 2019 له شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا و تاوه‌كو ئێستاش سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی گرتوه‌ته‌وه، تا ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە.
خەندان
