فێڵێکی نوێی پەنابەران بۆ گەیشتن بە بەریتانیا شکست دەهێنێت
تەمەنی هەریەک لە دوو پەنابەرەکە 16 ساڵە و خەڵکی هەردوو وڵاتی گینیا و ئەریتریان لە ئەفریقیا و لە ناوچەی کاڵاس لە باکووری فەرەنسا هەوڵیان داوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.
ئەو دوو پەنابەرە کاتێ ئۆتۆمبێلێکیان بە تابلۆی بەریتانی بینیوە، چوونەتە ناو سندوقی کەلوپەل لەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چاوەڕێ بوون خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بگەڕێتەوە بەریتانیا، بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەنە ئەو وڵاتە.
ئەو خێزانەی بە ئۆتۆمبێلەکە بە گەشت لە بەریتانیاوە چوونەتە فەرەنسا، هەستیان بەوە کردووە جووڵەیەک لەناو سندوقەکەیان هەیە و کاتێ کردیانەوە، بینییان ئەو دوو پەنابەرە خۆیان تێدا حەشار داوە.
پەنابەرەکان دوای ئاشکرابوونیان، لەناو سندوقەکە هاتوونەتە خوارەوە و ترسێکی زۆریان لای خێزانە بەریتانییەکە دروست کرد و دواتر هەڵاتوون.
باسنوز
