ناتۆ: پابەندین بە پاراستنی ئاسایشی کیشوەری ئەوروپا
ینس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،"راگەیەندراوەکەی مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بە کشانەوەی 12 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا و دوبارە بڵاوکردنەوەی لە وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی ناتۆ ئەوە دوپاتدەکەنەوە کە ئەمریکا پابەندییەکانی بەرامبەر ناتۆ و پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا بەجێدەگەیەنێت".
پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا زۆر گرنگە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئەمریکا
رونیشیکردەوە، "پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا زۆر گرنگە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا".
جیهان گەیشتوەتە قۆناغێک ناتوانرێت پێشبینیبکرێت کە لە داهاتودا چی رودەدات
ستۆڵتنبێرگ ئەوشی خستەڕو، "لە ئێستادا جیهان گەیشتوەتە قۆناغێک ناتوانرێت پێشبینیبکرێت کە لە داهاتودا چی رودەدات، بۆیە بە یەکڕیزی مانەوەی وڵاتانی ناتۆ وادەکات بەرامبەر دوژمنەکانیان بەهێزتربن".
دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن) رایگەیاند، پرۆسەی کشاندنەوەی نزیکەی 12 هەزار سەربازی وڵاتەکەیان لەئەڵمانیا تەواودەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن) رایگەیاند، پرۆسەی کشاندنەوەی نزیکەی 12 هەزار سەربازی وڵاتەکەیان لەئەڵمانیا تەواودەکەن.
خەندان
