کۆمپانیایەکی ئەمریکی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا رادەگەیەنێت
کۆمپانیایەکی پزیشکیی ئەمریکی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی پێکوتەیەکی دژە پەتای کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.
لە بەیاننامەیەکدا، کۆمپانیای پزیشکیی (مۆدێرنا)ی ئەمریکی رایگەیاندووە، پێکوتەی میرنا 1237 دراوەتە مەیموون و دەرکەوتووە سییەکان و لوتی لە تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، پاراستووە.
کۆمپانیاکە هەروەها رایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکانی پێدانی پێکوتەکە بە ژمارەیەک کەسی خۆبەخشی تووشبووی کۆرۆنا، ئەنجامی ئەرێنی لێکەوتووەتەوە و سەرکەوتووبووە.
لە بەیاننامەکەدا، ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە چاوەڕێی رەزامەندیی لایەنە تەندروستییە چاودێرەکان دەکەن، بۆ ئەوەی لە ماوەیەک، کە ناگاتە سەری ساڵ، پێکوتەکە بخەنە بازاڕەوە.
باسنيوز
