له ئێران دوو هه‌زار و 667 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 235 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 16 هه‌زار و 147 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 667 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 296 هه‌زار و 273 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 257 هه‌زار و 19 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
