ژمارەی مردوانی کۆرۆنا لە جیهاندا 650 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت

 ژمارەی مردوانی کۆرۆنا لە جیهاندا 650 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، تا ئێستا 16 ملیۆن و 652 هەزار و 679 توشبوی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 10 ملیۆن و 243 هەزار و 349 کەس پەتاکەیان پەڕاندوە، لەهەمانکاتدا 656 هەزار و 686 کەس گیانیانلەدەستداوە.

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەئەمریکا گەیشتوەتە چوار ملیۆن و 433 هەزار و 410 کەس


لەسەر ئاستی جیهان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆرترین زیانی بەهۆی کۆرۆناوە لێکەوتوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتوەتە چوار ملیۆن و 433 هەزار و 410 کەس، لەو ژمارەیەش 150 هەزار و 444 کەس گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەمریکای لاتین، بڕازیل لە پلەی یەکەمی وڵاتانی زیانلێکەوتوی کۆرۆنا دێت لەو کیشوەرە، تا ئێستا دو ملیۆن و 446 هەزار و 397 توشبوی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 87 هەزار و 737 کەس گیانیانلەدەستداوە.

لەناو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران زۆرترین توشبوی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، ژمارەی توشبوای ئەو وڵاتە گەیشتوەتە 293 هەزار و 606 کەس، لەو ژمارەیەش 15 هەزار و 912 کەس گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی زۆرترین مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە عێراق تۆمارکراوە


لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی زۆرترین ژمارەی توشبون لە شانشینی عەرەبی سعودیە تۆمارکراوە، کە ژمارەیان تا ئێستا گەیشتوەتە 268 هەزار و 934 کەس، لەبەرامبەردا زۆرترین مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە عێراق تۆمارکراوە، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا 112 هەزار و 585 کەس لە عێراق توشی ڤایرۆسەکە بون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 458 کەس گیانیانلەدەستداوە.






خەندان
Top