ترەمپ دوو هەڕەشەی سەرەکیی سەر وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات
ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ پرۆژەیاسای بودجەی 2021ـی ئەمریکای ئامادە کردووە، کە تێیدا ئاماژەی بە مەترسیی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەر ئاسایشی ئەمریکا، کردووە.
ئیدارەی ئەمریکا لە پرۆژەیاساکەدا، هەردوو وڵاتی کۆماری میللیی چین و کۆماری رووسیای فیدراڵی بە دوو هەڕەشە و نەیاری وڵاتەکەی، هەژمار کردووە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، لەو پرۆژەیاسایەدا، ئەمریکا بۆ پاراستنی سەامگیریی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی، بەناچاری خەرجییە سەربازییەکانی زیاد کردووە.
باسنيوز
