گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر ئێران

گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر ئێران
وەزیری پەیوەندیەکانی ئێران رایگەیاند، دوێنێ شەممە وڵاتەکەی روبەڕوی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەهێز بوەتەوە، بەهۆیەوە ئینتەرنێتی وڵات پچراوە.

محەمەد جەواد ئازەری جەهرەمی، وەزیری پەیوەندیەکانی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هێرشێکی ئەلیکترۆنی گەورە بۆ سەر تۆڕی ئینتەرنێتی وڵاتەکەی ئەنجامدراوە، لە ئێستادا پسپۆرانی تاران کاردەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو لایەنەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە".

هێشتا کێشەی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەی بە تەواوەتی چارەسەر نەکراوە، دوژمن هێشتا سورە لەسەر ئەوەی کە کار لەئینتەرنێتی ئێران بکات


ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا کێشەی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەی بە تەواوەتی چارەسەر نەکراوە، دوژمن هێشتا سورە لەسەر ئەوەی کە کار لەئینتەرنێتی ئێران بکات.

وەزیری پەیوەندیەکانی ئێران باسی لەوەشکرد، هێرشە ئەلیکترۆنییەکە هاوکاتە لەگەڵ یادی 41 ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هاروەها ئامانج لێی تێکدانی رەوشی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەو وڵاتەیە، کە لەکۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش ئەمریکا چەند جارێک هەڕەشەی لە وڵاتەکە کردوە کە دەتوانێت کێشە لە ئینتەرنێتەکەیدا دروستبکات


رونیشیکردەوە، پێشتریش ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چەند جارێک هەڕەشەی لە وڵاتەکە کردوە کە دەتوانێت کێشە لە ئینتەرنێتەکەیدا دروستبکات.

وەزیری پەیوەندیەکانی ئێران وتیشی، "ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە ژێرخانی ئینتەرنێتی ئێرانی کربوە ئامانج و گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنییە، کە تا ئێستا کرابێتە سەر ئەو وڵاتە".





خەندان
Top