گەردەلوولێکی بەهێز روو لە ئوسترالیا دەکات

گەردەلوولێکی بەهێز روو لە ئوسترالیا دەکات
پێشبینیەکانی کەشناسی دەریدەخەن ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە 08-02-2020 گەردەلوولێکی بەهێز کە بە دامیێن ناسراوە، روو لە رۆژئاوای ئوسترالیا دەکات.

گەردەلوولەکە بە رەشەبایەکی بەهێز و بارانێکی چڕەوە بەو ناوچانەدا گوزەردەکات کە پێشتر ئاگرە گەورەکە سووتاندبوونی.

لە هەندێک ناوچەی وڵاتەکەشدا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە هەر لە ئێستاوە لافاو هەستاوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا کەشوهەوای ئوسترالیا بە هەبوونی ئاگرێکی گەورە بەردەوام لە نالەباریدا بووە کە بەشێکی زۆری دارستانەکانی کیشوەرەکەی کردە خۆڵەمێش و دووکەڵەکەی کایگەریی لەسەر بەرگەهەوای زەوی بەگشتی بەجێهێشت، جگە لەوەش بارینی تەرزەی گەورەی بەدواداهات کە زیانی ماددیی زۆری بە هاوڵاتیانی ئوسترالیا گەیاند.

زیاتر له‌ 25 ملیۆن هێكتار زه‌وی بەهۆی ئاگرەکەوتنەوەکانەوە سووتاون و نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار زیان به‌ ئابووریی ئوسترالیا گه‌یشتووه‌.
Top