ئێران دەرگای گفتوگۆ لە ئەمەریكا داناخات

ئێران دەرگای گفتوگۆ لە ئەمەریكا داناخات

بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، تاكوو ئێستا دەرگای گفتوگۆیان لەسەر ئەمەریكا دانەخستووە.
مەحمود واعزی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران لە پارێزگای گوڵستان رایگەیاند، ئەوان ھیچ متمانەیان بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا نییە، ھەربۆیە داوا دەكەن كە گفتوگۆكانیان لەسەر مێزی وڵاتانی پێنج كۆ یەك بێت.

سەبارەت بە گفتوگۆی راستەوخۆی بەرپرسانی ئێران و ئەمەریكاش بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران نایشارێتەوە كە ئەوان ئامادەن لە دۆخێكی ھاوسەنگ و دادپەروەرانەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكییەكان بكەن، بەڵام ملكەچ نابن.





K24 -
Top