فەرەنسا ھەڕەشەی بەكارھێنانی چەكی ئەتۆم دەكات

فەرەنسا ھەڕەشەی بەكارھێنانی چەكی ئەتۆم دەكات
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم دەکات، ئەگەر بەرژوەندییەکانی وڵاتەکەی بکەوێتە مەترسییەوە. ماکرۆن ستراتیژی ئەتۆمی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و داواش لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات، پێکەوە ستراتیژیەتی بەرگری دابڕێژن.

سەرۆكی فەرەنسا گوتی: "دوای کۆتاییھاتنی رێککەوتنی چەکی ئەتۆمی مەودا مامناوەند فەرەنسا دەیەوێت گفتوگۆیەکی جدی و چڕ و پڕ بکرێت و قسەی ئەوروپییەکانیش بە ھەند وەربگیرێت، بە ئامانجی دڵنیایی و سەقامگیری و پاراستنی خۆیان. با بە روونی بڵێم ئەگەر گفتوگۆیەکی فراوانی لەوشێوەیە رێکخراو و وڵاتێک رێگری لێکرد، ئێمە دانانیشین و چاوەڕێ بین. ئەگەر سەرۆکی وڵاتێک ھێز و پابەندی فەرەنسا بە کەم سەیر بکات و چاوی لەوەبێت زیان بە بەرژەوەندییەکانمان بگەیەنێت. سەرۆکی ئەو وڵاتە دەبێ ئەوە بزانێت کە توانای چەکی ئەتۆمی ئێمە ئەوەندە ھەیە کە بتوانێ زیانی زۆر گەورەیان بە شادەماری ھێزی ئابووری و سیاسی و سەربازییان بگەیەنێت".

ماكرۆن، گوتیشی: "ئەگەر بەرژوەندییەکانمان بکەونە بەر ھەڕەشە دەکرێ بژاردەی سەربازیی رێگەمان بێت بۆ گفتوگۆ. چەکی ئەتۆمیش دوا بژاردەی ئێمە و بەردی بناغەی ئاسایش و گەرەنتیکار و پارێزەری بەرژوەندییەکانمانە".



K24
Top