گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا: لە دەریای ناوەڕاست كۆتایی بە سەربازی توركیا دەهێنین

گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا: لە دەریای ناوەڕاست كۆتایی بە سەربازی توركیا دەهێنین
ئەحمەد میسماری، گوتەبێژی سوپای نەتەوەیی لیبیا، بە توندی دەستێوەردانی توركیا لە لیبیا رەت دەكاتەوە و دەڵێت گەلی لیبیا نایانەوێت سوپای توركیا لە خاكەكەیان بێت.

ئەو لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (سكای‌نیوز)، ئاماژە دەدات كە لە دەریای تەرابلووس و دەریای سپیی ناوەڕستدا كۆتایی بە سەربازی توركیا دەهێنن.

میسماری ئاماەژی بەوەش کردووە رێككەوتنی توركیا و لیبیا لەبارەی دەریای سپیی ناوەڕاست کە دەیانەوێ نەوت و گازی لێ دەربهێنن دژی سەروەری لیبیایە، بۆیە دەبێت ئەو رێككەوتنە كۆتایی پێ بێت و ڕێگاکانی دەریای سپیی ناوەڕاست دابخرێت.

ئەو دەڵێت: "كاتی خۆی گەلی لیبیا بوو كە گەرووی دەریای سپی ناوەڕاستی داخست، بۆیە توركیا و سەراج بۆیان نییە بیكەنەوە و گرێبەستی نەوت و گاز ئەنجام بدەن. كۆتایی سەربازی توركیا لەو دەریایە دەبێت و بە توندی دژیان دەوەستینەوە".












بلسنيوز
Top