سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دەستی لەکار کێشایەوە

 سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دەستی لەکار کێشایەوە


بەپێی زانیاریی ئاژانسی فەڕەنسا، کێشە و ململانێی ناوخۆیی دەوڵەتی ئۆکرانیا بووەتە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە "ئۆلسکی هونچارۆک" سەرۆک وەزیری ئۆکراین بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2020.1.17 نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی داوەتە سەرکۆماری ئەو وڵاتە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتاییە.

هێشتا وردەکاری لەبارەی هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام پێشتر هەندێ سەرچاوە بڵاویان کردبووەوە کە سەرۆک وەزیران و سەرکۆمار پێکەوەیان کێشەیان هەیە و باس لەوە دەکرێت کە سەرۆک وەزیر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕەخنەی توندی لە سەرکۆمار گرتووە کە گرنگی بە دۆخی خراپی ئابووریی وڵات نادات.

دەگوترێ "ڤۆلۆدیمیرزلنسکی" سەرکۆماری ئۆکرانیا سەرقاڵی تاوتوێی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتەیە.







باسنيوز
Top