فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ئاسیا به‌ڕێكه‌وت
روانگه‌ی گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له بنكه‌ی سه‌ربازی ئۆفوت له ویلایه‌تی نێبراسكا به‌ره‌و دوورگه‌ی ئۆكیناوای ژاپۆنی ده‌ستی به فڕین كرد و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئه‌م هه‌نگاوه جگای گرنگیپێدانه".
لای خۆشیه‌وه ئاژانسی یۆنهابی كۆری بڵاویكرده‌وه، "گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه بۆ ژاپۆن، مانای وایه كه ئه‌مه‌ریكا گرنگییه‌كی زیاتر به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور ده‌دات".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، فڕۆكه‌كه له جۆری "WC-135"ـه و تایبه‌ته به چاودێریكردنی چالاكی تیشكدانه‌وه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی "رۆسیسكایا گازێتا" له راپۆرتێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، پێشتریش فڕۆكه‌كانی جۆری "WC-135"ـی ئه‌مه‌ریكی كه به "فینیكس" ده‌ناسرێن، له هیندستان و كۆماری كۆریای میللی دیموكراتی و پاكستان چاودێری تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانیان كردووه. له عێراقیش دوای مووشه‌كبارانكردنی بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له ئاسمانی ئه‌و وڵاته به‌كارهاتووه.
K24
