ترەمپ و خامنەیی لەڕێگەی تویتەوە هێرش دەکەنە سەر یەکتر
شه‌ڕه تویتی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دوای چه‌ند تویتێكی ترەمپ به زمانی فارسی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا ترەمپ بۆ یه‌كه‌مجار به زمانی فارسی چه‌ند په‌یامێكی لە هه‌ژماری تایبه‌یتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه.
دوێنێ هه‌ینی و دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌شت ساڵی ڕابردوودا، عه‌لی خامه‌نه‌یی وتاری نوێژی هه‌ینی تارانی پێشكه‌ش كرد، ئه‌ویش له (تویته‌ر) وێنه‌ی یه‌كێك له تویته‌كانی ترەمپی بڵاو كرده‌وه و بۆی نووسی: "حكوومه‌ته شه‌ڕەنگێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌پاڵ خه‌ڵكی ئێرانه. ئه‌وه درۆیه، ئێوه ته‌نها له پاڵ خه‌ڵكی ئێرانن بۆ ئه‌وه خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی بكه‌ن به دڵی ئێرانییه‌كاندا. هه‌رچه‌ند تا ئێستا فه‌شه‌لتان هێناوه و له داهاتووشدا فه‌شه‌ل دێنن".
ترەمپیش كه پێده‌چێت به‌م تویته‌ی خامنه‌یی تووڕه بووبێت، به سێ په‌یامی یه‌ك له دوای یه‌ك وه‌ڵامی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی داوه‌ته‌وه. ئه‌و نووسیویه‌تی: "ڕێبه‌ری باڵای ئێران، كه به‌م دواییانه ئێتر ئاوەڵناوی باڵا زۆر له‌گه‌ڵی ناگونجێت، چه‌ند قسه‌یه‌كی بێ مانای له‌باره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپاوە كردووه. ئێران ئابوورییه‌كه‌ی خه‌ریكه داده‌ڕمێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئازار ده‌چێژن. جه‌نابیشیان وا باشتره ئاگای له قسه‌كانی بێت".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "خه‌ڵكه نه‌جیبه‌كه‌ی ئێران ئه‌مریكایان خۆش ده‌وێت و پێویستیان به حكوومه‌تێكه كه خه‌ونه‌كانیان بێنێته دی، نه‌وه‌ك بیانكوژێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوا ده‌كه‌ن ڕێزیان لێ بگیرێت".
ترەمپ له كۆتاییشدا ئامۆژگاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌وه كه‌لاوه ببه‌ن، پێویسته واز له تیرۆر بێنن و ئێران بكه‌نه‌وه ئێرانه مه‌زنه‌كه‌ی جاران".
باسنيوز
