ئەمریكا: هێزەكانمان لە عێراق دەمێننەوە و ئامانجیشمان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پنتاگۆن" لە راگەیاندراوێكدا دووپاتی كردووەتەوە كە نیازیان نیە لە عێراق بكشێنەوە، ئامانجیشیان تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بەردەوامن لە پلاندانان بۆ دووبارە دابەشكردنەوەی هێزەكانیان و درێژەدان بە پرۆسە سەربازییەكان.
پنتاگۆن ئاماژەی بەوەش داوە كە بە هۆی هێرشەكانی ئێرانەوە چالاكییەكانیان راگرتووە، بەڵام ئەمە نیگەرانیان ناكات.
جێی باسە ماوەی 10 رۆژە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق چالاكییەكانیان راگرتووە، لەمبارەیەشەوە ئەمڕۆ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند كە بەغدا رەتی كردووەتەوە ڕێگە بە هێزەكانی ئەمریكا بدات دەست بە چالاكییەكانیان بكەنەوە
باسنيوز
