پوتین دۆستە سیاسییەکەی لە سەرۆکایەتیی حکوومەت دوور دەخاتەوە

 پوتین دۆستە سیاسییەکەی لە سەرۆکایەتیی حکوومەت دوور دەخاتەوە


سەرۆکی رووسیا دۆستە سیاسییەکەی لە سەرۆکایەتیی حکوومەتی وڵاتەکەی دوور دەخاتەوە و چاکسازی لە وڵات رادەگەیەنێت.

رۆژی چوارشەممە 15-1-2020، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا، میخائیل میشوستینی وەک سەرۆک وەزیرانی نویی وڵاتەکەی دیاری کرد، کە لە ساڵی 2010ـەوە ئیدارەی باجە فیدراڵییەکانی وڵاتەکەی کردووە.

ڤلادیمێر پوتین هەروەها رایگەیاندووە، کە دەست بە پرۆسەیەکی چاکسازی لە وڵاتەکەیدا، دەکات.

دوای راگەیاندنە چاوەڕواننەکراوەکەی ڤلادیمێر پوتین، دیمیتری میدڤیدیڤی سەرۆک وەزیرای رووسیا دەستی لەکار کێشایەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2020، پەرلەمانی رووسیا بۆ متمانەبەخشین بە میخائیل میشوستین، کۆۆ ببێتەوە.

لە ساڵی 2009، پەرلەمانی رووسیا ماوەی هەر خولێکی سەرۆکایەتیی رووسیای لە چوار ساڵەوە کردە شەش ساڵ.

پوتین لە ساڵی 1952 لە شاری لینینگراد لەدایک بووە. دوای دەست لەکارکێشانەوەی بۆریس یەڵسن لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی سۆڤیەت لە کۆتایی مانگی 12ـی ساڵی 1999، بە دوو شێواز سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست.

- لە ساڵەکانی 2000 تا 2008 (دوو خول)، سەرکۆماری رووسیای فیدراڵ بوو.

- لە ساڵی 2008 تا 2012 دیمیتری میدڤیدیڤی کردە سەرۆکی رووسیا و خۆی بە هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی رووسیاوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوو.

- لە ساڵی 2012 تا 2018 جارێکی دیکە بە سەرۆکی رووسیا هەڵبژێردرایەوە و میدڤیدیڤی کردە سەرۆک وەزیران.

- لە 2018 بۆ جاری چوارەم بە سەرکۆمار هەڵبژێردرایەوە و جارێکی دیکە میدڤیدیڤی کردەوە سەرۆک وەزیران.






باسنيوز
Top