ترەمپ واژۆ لەسەر یەکەم قۆناخی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین دەکات

ترەمپ واژۆ لەسەر یەکەم قۆناخی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین دەکات
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی واژۆی لەسەر یەکەم قۆناخی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین کرد. رێککەوتنێکە کە ساڵانێکە بەهۆی پێکنەهاتن لەسەر خاڵەکانی نێوی، ناکۆکی و گرژیی خستووەتە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چینەوە.

لەسەر ئەم ناکۆکیانە ئەمریکا و چین پێناسی گومرگیان بە بەهای خەیاڵی خستووەتە سەر یەکدی. ئەمڕۆ هەردوولا لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا کۆتاییان بەو ناکۆکییانە هێنا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی یەکە بە یەکەی تیمە بازرگانی و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی کرد کە لەو ماوەیەدا دانیان بە خۆیاندا گرتووە و گوێڕایەڵیی ترەمپیان کردووە.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەنگاوێکی مێژوویی دەنێین. هەنگاوێک کە هەرگیز پێشتر لەگەڵ چین نەنراوە. بەرەو ئایندەیەکی دادپەروەرانە و بازرگانییەكی یەکسان دەڕۆین. پێکەوە هەڵەکانی رابردوو دەنووسینەوە و ئایندەی ئابوورییەکی دادپەروەرانە و ئاسایش بە کرێکار و جووتیار و خێزانە ئەمریکییەکان دەگەیێنین".

ستیڤن منوشن، نێردەی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا بۆ دانوستانن لەگەڵ چین لە کۆشکی سپی ئامادەبوو و ئەویش سوپاسی ترەمپی کرد و پێی گوت کە ئەو رۆڵی گەورەی هەبووە لەوەی ئەمریکا و چین بە رێککەوتن بگەن.

ترەمپ لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەدووری نازانێت سەردانی چینیش بکات.
Top