خامەنەیی بڕیاری دا بۆ یەكەم جار پێشنوێژی هەینی لە تاران بكات

خامەنەیی بڕیاری دا بۆ یەكەم جار پێشنوێژی هەینی لە تاران بكات
ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڕیاری دا ڕۆژی هەینی بۆ یەكەم جار لە دوای 8 ساڵ، پێشنوێژی هەینی لە مزگەوتێكی تاران ئەنجام بدات.


ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە خامەنەیی ڕۆژی هەینی لە مزگەوتی خومەینی لە تاران پێشنوێژی هەینی دەكات، ئەمەش بۆ یەكەم جارە لە ماوەی 8 ساڵی رابردوودا.


ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەم پێشنوێژكردنە لە ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.


ئەمەش لە كاتێكدایە لەوەتەی رۆژی شەممەی رابردووەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایی جەماوەریی بەرفرەوان تاران و چەند شارێكی تری ئێرانی گرتووەتەوە.











باسنيوز


Top