ئەردۆغان بۆ لەناوبردنی پارتە تازەكەی باباجان و داودئۆغلو پەنا بۆ تەریقەت دەبات

ئەردۆغان بۆ لەناوبردنی پارتە تازەكەی باباجان و داودئۆغلو پەنا بۆ تەریقەت دەبات
ئیسماعیل ئاغا، بەردەوام پاڵپشتی لە ئاكەپە و ئەردۆغان كردووە، داواشی لە لایەنگرانی خۆی كردووە كە دەنگی پێ بدەن، بەڵام ماوەیەك رەخنەی لە ئاكەپە و ئەردۆغان دەگرت، بۆیە ئۆپۆزسیۆنی توركیا و عەبدوڵا گویل و باباجان لێی نزیك بوونەوەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی (سۆڵ)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئەردۆغان زانیویەتی ئیسماعیل ئاغا لێی تووڕەیە، بۆیە چووە تا ئاشتی بكاتەوە، هەروەها داوای لێ كردووە كە هەوڵی جیدی بدات بۆ ئەوەی پارتە تازەكەی ئەحمەد داودئۆغلو و باباجان شكست پێ بهێنێت.

چەند میدیایەكی تری توركیا كە سەر بە ئۆپۆزسیۆنن، پێیان وایە ئەردۆغان دەزانێت جەماوەری وەكوو جاران نەماوە و هاووڵاتیان لە ئاكەپە دوور كەوتوونەتەوە، بۆیە پەنای بۆ تەریقەت بردووە تا لەو رێگەیەوە سۆزی موحافیزكارەكان بۆ لای خۆی رابكێشێتەوە.

چەند مانگێك بەرلە ئێستا عەبدوڵا گویل ١١ەمین سەركۆماری توركیا، سەردانی ئیسماعیل ئاغای كرد، بەڵا سەردانەكەی وەک سەردانەی ئەردۆغان لە میدیاكان دەنگی نەدایەوە.












باسنيوز


Top