ئێسپەر: هیچ بەڵگەیەک نیە ئێران پلانی هێرشکردنە سەر چوار باڵیۆزخانەی ئەمریکای هەبوبێت
ماریک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هاوڕابوە لەسەر ئەگەری رودانی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەیان.
قاسم سولەیمانی، پێش ئەوەی بکوژرێت پلانی داڕشتبو بۆ تەقاندنەوەی چوار باڵیۆزخانەی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ پێشتر رایگەیاندبو، "قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران پێش ئەوەی بکوژرێت پلانی داڕشتبو بۆ تەقاندنەوەی چوار باڵیۆزخانەی ئەمریکا"، بەڵام ئیسپەر دەڵێت، "سەرۆک ترەمپ ئاماژەی بە بەڵگەی دیارکراو نەداوە".
هیچ شتێکم نەبینیوە لەسەر هێرشکردنە سەر چوار باڵیۆزخانەکە
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بەرپرسانی هەواڵگری بەڵگەیان هەبوە کە قاسم سولەیمانی پلانی هێرشکردنە سەر چوار باڵێۆزخانەی دابێت، ئیسپەر وتی، "هیچ شتێکم نەبینیوە لەسەر چوار باڵیۆزخانەکە".
به‌ره‌به‌یانی سێی ئه‌م مانگه، له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ له‌هاوكاره‌كانیان كوژران.
كارمه‌ندانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی شام-ی سوریا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دزه‌یان به‌زانیاریه‌كانی كاتی به‌رزبونه‌وه و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی كردوه
ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز ئاشکرایکردوە، "كارمه‌ندانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی شام-ی سوریا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دزه‌یان به‌زانیاریه‌كانی كاتی به‌رزبونه‌وه و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی كردوه، به‌جۆرێك هاوكاربون له‌به‌ئامانجگرتنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه".
رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی عێراقییه‌وه كه نه‌یویستوه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت رایگه‌یاندوه، "له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بۆ تۆڕی هه‌واڵگری ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ندێك زانیاریان ده‌ستكه‌وتوه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه باسی له‌وه‌شكردوه، "گومان ده‌كرێت چوار كه‌س زانیاریه‌كانیان بۆ هێزی ئه‌مریكا گواستبێته‌وه، كه ئه‌و چوار كه‌سه كارمه‌ندی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی شام-ن".
خەندان
