زەریف: شەرمەزاری ئێرانییەکان و ھاوڵاتیانین
به‌ره‌به‌یانی هەشتی ئەم مانگە، فڕۆكه‌یه‌كی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئیمام خومه‌ینی"، به 176 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته‌خواره‌وه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا، دوێنێش بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، بەهۆی ئاڕاستەکردنی موشەکێک بە هەڵە خستویانەتە خوارەوە.
گرنگ ئەوەیە بەھۆی ئەو تراژیدیا مێژوییە ھەمومان دەبێت شەرمەزاری گەلی ئێران و ھاوڵاتیانی وڵاتەکەمان بین
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، "گرنگ نییە كێ ئەو ھەڵەیەی كردوە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە بەھۆی ئەو تراژیدیا مێژوییە ھەمومان دەبێت شەرمەزاری گەلی ئێران و ھاوڵاتیانی وڵاتەکەمان بین".
وەك هەر ھاوڵاتییەكی ئاسایی پرسەداری ئەو كارەساتەم
ئاماژەی بەوەشکردوە، "وەك هەر ھاوڵاتییەكی ئاسایی پرسەداری ئەو كارەساتەم".
دوێنێ شەممە ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە بەرپرسیاریەتی تەواوی کەوتنە خوارەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئەستۆ دەگرین".
داوای لێبوردن دەکەین بەرامبەر بەو کارەساتەی رویداوە کە بوە هۆی کوژرانی 176 کەس
فەرماندەی ئاسمانی سوپای پاسداران وتیشی، "داوای لێبوردن دەکەین بەرامبەر بەو کارەساتەی رویداوە کە بوە هۆی کوژرانی 176 کەس".
ده‌زگای فڕۆكه‌وانی ئێرانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوە، "فڕۆكه‌كه 176 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبو، كه سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتن له‌وانه‌ش (82 ئێران، 63 كه‌نه‌دا، سێ بریتانیا، سێ ئه‌ڵمانیا، چوار ئه‌فغانستان، 10 سوید، دو ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ تیمی فڕۆكه‌وانی كه له‌نۆ كه‌س پێكهاتبون".
ئێوارەی دوێنێش ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ئێران دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی گردبونەوە و دروشمی" هەڵەت کرد، ناماقوڵیت کرد"یان بەرزکردوە، وەک دژایەتییەک بۆ بەیاننامەی وڵاتەکەیان، کە دوای دو رۆژ لە نکوڵیکردن لە راستی روداوەکە سەرئەنجام خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گرتەئەستۆ.
خەندان
