وەزارەتی بەرگریی توركیا: لە بەیانییەوە لە ئیدلب ئاگربەست رادەگەیەندرێت

وەزارەتی بەرگریی توركیا: لە بەیانییەوە لە ئیدلب ئاگربەست رادەگەیەندرێت
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە بەیاننامەیەكیدا ئاشكرای دەكات، كە لە بەیانی ١٢ی ١ی ٢٠٢٠ەوە ئاگربەست لە ئیدلب رادەگەیەندرێت و ئیدی شەڕ ڕادەوەستێت.

ماوەی مانگێك دەبێت سوپای سووریا بە هاوكاریی ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئیدلب دەست پێكردووە و دەیان هەزار كەس ئاوارە بوون و دەیانیش كوژراون، بەڵام بە هەوڵی توركیا و رووسیا ئاگربەست لەو شارە رادەگەیەندرێت.

بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاوی كردووەتەوە و میدیاكانی توركیاش بە گرنگییەوە بڵاویان كردووەتەوە، توركیا و رووسیا رێك كەوتوون لەسەر ئەوەی سبەینێ یەکشەممە ١٢ی١ی٢٠٢٠ ئاگربەست لە ئیدلب رابگەیەندرێت و، ئەمەش بۆ ئەوەی ژیان لەو شارە ئاسایی ببێتەوە و هاووڵاتیان ئاوارە نەبن و خەڵكی بێتاوانیش نەكوژرێت.

تاكوو ئێستا لەلایەن حكوومەتی سووریا و سوپای تەحریر شام لە ئیدلب پشتڕاست نەكراوەتەوە و ئاگربەست رادەگەیەندرێت، بەڵام توركیا وەكوو موژدەیەكی خۆش هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە.











باسنيوز

Top