نۆ سەربازی تورکیا لە لیبیا کوژران و بریندار بوون

 نۆ سەربازی تورکیا لە لیبیا کوژران و بریندار بوون


نۆ سەربازی تورکیا بەهۆی بەشداریکردن لە شەڕی ناوخۆیی لیبیا، کوژران و برینداربوون.

میدیاکانی نزیک لە سوپا نیشتمانیی لیبیا بڵاویان کردووەتەوە، کە سێ سەربازی تورکیا لە شەڕەکانی شاری میسڕاتە لەنێوان سوپای نیشتمانیی و حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی، کوژراون.

جگە لە کوژرانی ئەو سەربازانە، شەش سەربازی دیکەی ئەو وڵاتەش برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی نالوت لە میسڕاتە.

ئەو نۆ سەربازەی تورکیا، یەکەم قوربانیی مرۆیی ئەو وڵاتەیە لە لیبیا، کە پاڵپشتیی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی دەکات.

رۆژی پێنجشەممە 2-1-2020، پەرلەمانی تورکیا رەامەندیی لەسەر داوای ناردنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی ویفاقی لیبیا، دا، کەرەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا داواکەی لە پەرلەمان کردبوو.

تورکیا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات و لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەڕێوە دەبرێت، کە پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە، بە ناردنی چەک و چەکدار و واژۆکردنی گرێبەستی ئابووریی و ئەمنی، هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا دەکات، کە ئەو حکوومەتەی لیبیا لەلایەن سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین پێکهێنراوە و لەگەڵ سوپای نیشتمانیی وڵاتەکەی تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.

وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، کە ئیخوان موسلیمینیان خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، پاڵپشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن.



باسنیوز
Top