ترەمپ سەردانی ئەمریکا لە هاووڵاتیانی حەوت وڵات قەدەغە دەکات

 ترەمپ سەردانی ئەمریکا لە هاووڵاتیانی حەوت وڵات قەدەغە دەکات


سەرۆکی ئەمریکا سەردانیکردنی وڵاتەکەی لە هاووڵاتیانی حەوت وڵات قەدەغە دەکات، کە پێنجیان وڵاتی عەرەبی و ئیسلامین.

ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس) لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەیە و چاوەڕوان دەکرێ لە 27ـی ئەم مانگە (مانگی 1ـی 2020)، ئاشکرای بکات.

دۆناڵد ترەمپ لە لیستە نوێیەکەدا، ناوی ئەو وڵاتانە ئاشکرا دەکات، کە ڤیزای ئەمریکا بە هاووڵاتیانیان نادرێ.

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە لێدوانی دوو بەرپرسە ئەمریکییەکە، ناوی وڵاتەکانی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە ئێران، سووریا، یەمەن، سۆماڵ، لیبیا، ڤەنزوێللا و کۆریای باکوور.

پێشتر لە ساڵی 2017، دۆناڵد ترەمپ لیستێکی ئەو وڵاتانەی بڵاو کردبووەوە، کە گەشتی هاووڵاتییەکانی بۆ ئەمریکا قەدەغەیە، بەڵام لەو لیستە نوێیەدا، ناوی ئەو وڵاتانە، کە بریتین لە عێراق، سودان و چاد، دەرهێندراوە.




باسنیوز
Top