سەرۆکی وڵاتێکی عەرەبی کۆچی دوایی کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-1-2020، دیوای سوڵتانیی عومان بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، سوڵتان قابوس بن سەعید بن تەیمور، سوڵتانی عومان، ئێوارەی رۆژی هەینی 10-10202، لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەهۆی کۆچی دوایی سولتان قابوس بن سەعید، عومان سێ رۆژ ماتەمی گشتی راگەیاندووە و ماوەی 40 رۆژیش ئاڵای وڵاتەکەی دەهێنێتە خوارەوە.
سوڵتان قابوس لە ساڵی 1970 کودەتای بەسەر دەسەڵاتی سوڵتان سەعیدی باوکیدا کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا سوڵتانی عومان بوو.
ئەمڕۆ شەممە هەیسەم بن تاریق ئال سەعید، لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و وەک سوڵتانی عومان دەستبەکار بوو.
عومان وڵاتێکی کەنداوی عەرەبییە و کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی سعودیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە.
باسنيوز
