ناتۆ رووده‌كاته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پۆمپیۆ و ستۆلتنبرگ باسیان له لێكه‌وته‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران كردووه و جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناتۆ زیاتر رۆڵی هه‌بێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌شداری بكات له دابینكردنی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، له كۆشكی سپی، تره‌مپ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "له‌و بڕوایه‌دام پێویسته ناتۆ فراوان بكرێت، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بگرێته‌وه".
گوتیشی: "داعش كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ربازه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، با ناتۆ بێته پێشه‌وه و هه‌نگاوی خۆی بنێت. ئێمه رێگریمان له داعش كرد و نه‌مانهێشت بگاته ئه‌وروپا، ده‌بێت له‌مه‌ودوا ناتۆ رۆڵی زیاتری هه‌بێت".
تره‌مپ به پێكه‌نینه‌وه گوتی: "ده‌كرێت ناوی لێبنرێت په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی + خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یاخود پێی بڵێن: په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی – خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
K24
