كه‌سێك به‌م شێوه‌یه له ڕووداوى تێكشكانى فڕۆكه‌كه‌ى ئۆكرانیا ڕزگارى بوو
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/1/2020، فڕۆكه‌یه‌كى ئۆكرانى له ئێران تێك شكا و نزیكه‌ى 180 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
میدیاكانى ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌سێك كه بلیتى فڕۆكه‌كه‌ى كڕی بوو، به‌ڵام له‌كاتى گه‌شتكردنه‌كه كه‌مێك دوا كه‌وتبوو، بۆیه به ئۆتۆمبێل به‌خێراییه‌كى زۆره‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى تاران ڕۆیشتبوو، به‌ڵام پۆلیسى هاتوچۆ ڕایانگرتووه، دواى ڕاگرتنى له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆوه، ده‌ركه‌وتووه غهرامهیهكى زۆرى له‌سه‌ره، بۆیه زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه و زۆر تووڕه بووه.
به‌هۆى ئه‌و وهستاندنهى له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆى تارانه‌وه، بۆ كاتى گه‌شتى فڕۆكه‌كه دوا كه‌وت و له‌و ڕووداوه ڕزگارى بوو، پاشان ته‌له‌فۆنى بۆ پۆلیسى هاتوچۆ كردووه‌ته‌وه و سوپاسیانى كردووه كه ئه‌وان بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له ڕووداوه‌كه‌دا ڕزگارى ببێت.
باسنيوز
