پێنتاگۆن: ئێران چەند مووشەکێکی بە دوو سەربازگەمان لە ئەنبار و هەولێرەوە ناوە

 پێنتاگۆن: ئێران چەند مووشەکێکی بە دوو سەربازگەمان لە ئەنبار و هەولێرەوە ناوە
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا زانیارییەکی کورتی لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠ی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.



جۆناتان هۆفمان، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پێگەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)ەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئێران هێرشێکی مووشەکی کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.



هاوکات ڕوونی کردووەتەوە کە مووشەکەکان لە نێو ئێرانەوە هاوێژراون و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە دوو سەربازگە لە عێن ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و لە هەولێر کراونەتە ئامانج، ئێستا ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەن.



پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رای گەیاند کە هەموو شتێک باشە.



باسنیوز
Top