وەزیری بەرگریی ئەمریکا: دەمانەوێت گرژییەکان لەگەڵ ئێران کەمبکەینەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: دەمانەوێت گرژییەکان لەگەڵ ئێران کەمبکەینەوە
مارک ئیسپەر بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی قسەیکرد و دووپاتی کردەوە کە لە عێراق ناکشێنەوە.

مارک ئیسپەر ئاماژەی بەوەشکرد، "نایانەوێت لەگەڵ ئێران بکەونەشەڕەوە، بەڵام کە دەستی پێکرد ئامادەن تەواوی کەن. هاوکات بەدوای چارەسەری دیپلۆماسی دەگەڕێن".

ئیسپەر لە هەژماری خۆی لە توویتەر نووسیویەتی، ئەم ماوەیە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک هاوپەیمان و هاوبەش ئەنجامداوە. دەڵێت بڕیاری ئیتاڵیا بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە بەغدا زۆر گرنگە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا سوپاسی وڵاتانیش دەکات بۆ بەردەوامبوونیان لە پاڵپشتیکردنی کامپەینی دژ بە داعش لە عێراق.
Top