ژنە سەرکردەیەکی تورکیا بۆ ئەردۆغان: ئەگەر عاقڵ نەبی دەچمە سووریا

ژنە سەرکردەیەکی تورکیا بۆ ئەردۆغان: ئەگەر عاقڵ نەبی دەچمە سووریا
ژنە سەرکردەیەکی تورکیا داوای عاقڵبوونی سەرکۆماری وڵاتەکەی دەکات و هەڕەشەی چووە سووریا دەکات.

مەڕال ئاكشنەر، سەرۆکی پاری خێری تورکیا، کە حزبەکەی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی تورکیایە، لە کۆنگرەیەکی ئۆپۆزیسیۆندا رایگەیاندووە، حکوومەتی تورکیا 40 ملیار دۆلاری لە ئاوارەکانی سووریا خەرج کردووە.

مەڕال ئاکشنەر هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتی تورکیا و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆمار سوپای وڵاتەکەیان لە شەڕی ناوخۆیی سووریا تێوەگلاند، لەکاتێکدا ئەو شەڕە هیچ پەیوەندیی بە تورکیاوە نییە و ناشزانن کەی کۆتایی دێت.

ئەو ژنە سەرکردەیەی تورکیا رووی لە ئەردۆغان کردووە و رایگەیاندووە، ”ئەگەر بەشێوەیەکی عەقڵانی بیر نەکەیەوە، ئەوا “ئامادەم بچمە سووریا و لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەو وڵاتە کێشەکان چارەسەر بکەم“.

لەبارەی ناردی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ لیبیا، مەڕال ئاکشنەر رایگەیاندووە، ئەو کارە بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات و بەشێوەیەکی نەرێنی بەسەر تورکیادا دەشکێتەوە.

ئاکشنەر پێی وایە بەهۆی سیاسەتی ئەردۆغان و هەوڵدانی بۆ بوون بە سەرکردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆی ئەوەی، دراوسێکانی تورکیا رقێکی زۆریان بۆ ئەو وڵاتە، لا دروست بێت.












باسنيوز



Top