ئەمەریکا فڕۆکە "تۆقێنەرەکەی" رەوانە کرد
سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، بۆمبهاوێژەکان بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران ئامادە کراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران و زیادبوونی گرژییەکان، ئەمەریکا نزیکەی چوار هەزار سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
دوێنی دووشەمەش، ئەمەریکا نمایشی بە دەیان فڕۆکەی ئێف- 35 لە ویلایەتی ئوتا کرد و رایانگەیاند: "فڕۆکەکان بۆ جەنگ ئامادەن".
فڕۆكه‌ی بی 52 ستراتۆفۆرد، جۆره‌كه‌ی بۆینگه و هه‌شت بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه، توانای هه‌ڵگرتنی نزیكه‌ی 20 مووشه‌كی ناووكی هه‌یه.
درێژییه‌كه‌ی 48.5 مه‌تر و پانایی باڵه‌كانی 56.4 مه‌تره و خێراییه‌كه‌شی ده‌گاته 1037 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، ئه‌و فڕۆكه‌یه له ساڵی 1955 له‌لایه‌ن كۆمپانیای بۆینگه‌وه درووستكردنه‌كه‌ی كۆتاییپێهات و سێ‌جار گۆڕانكاری له دیزاینی فڕۆكه‌كه‌دا كراوه، به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌ی، ناتوانێت له هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بنیشێته‌وه.
K24 –
