ناتۆ و كه‌نه‌دا: راگرتنی چالاکییە سه‌ربازیه‌كانمان له عێراق كاتییه
ینیس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و باسیان له‌بارودۆخی ئێستای عێراق و خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزیه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مینداری گشتی ناتۆ جه‌ختیكردوەته‌وه، له‌سه‌ر پاراستنی سه‌قامگیری عێراق و به‌رده‌وامبون بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێکخراوی داعش.
راگرتنی كاره‌كانمان لە عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به‌ئامانجی پاراستنی هێزه‌كانمانه
ئه‌مینداری ناتۆ ئاشكرایكردوه، راگرتنی كاره‌كانیان لە عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به‌ئامانجی پاراستنی هێزه‌كانیانه و ئاماده‌یی ته‌واویشی ده‌ربڕیوە بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی چالاكی له‌دوای ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخی عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به‌هه‌مانشێوه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ربڕیوه
هاوكات، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به‌هه‌مانشێوه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ربڕیوه و باسی لەوەکردوە، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ده‌ست به‌ڕاهێنانه سه‌ربازیه‌كان بكاته‌وه له دوای ئاسایبونه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، هه‌ریه‌ك له‌هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و كه‌نه‌دا راگرتنی مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازیه‌كانیان به‌هۆی تێكچونی دۆخی ئه‌منی و ناسه‌قامگیریه‌وه له عێراق راگه‌یاند.
خەندان-
