ئێران پابەندبوونى بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵپەسارد
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی ئێران، لە درێژەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی بە پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتان هەنگاوی پێنجەم و کۆتایی ڕاگەیاندووە کە بەپێی ئەو بڕیارە لەودوا هیچ بەربەستێک لە بوارەکانی "ئاستی پیتاندن، ڕێژەی پیتاندن و توێژینەوە و گەشەپێدانی کەرتی ئەتۆمی) لە ئاردا نییە و هیچ پاساوێک ناهێننەوە بۆ گەشەپێدانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی ئێراندا هاتووە: "گەشە و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیتر هیچ بەربەست و پاساوێکی لەبەردەمدا نەماوە و هەموو هەنگاوەکانی بۆ پابەندنەبوون بە بەڵێنەکان بڕیوە، بەڵام هاوکای لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، وەک جاران بەردەوام دەبێت".
لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە لە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە، تاران ئامادەیە وەک جاران پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێت.
عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێش ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە ئاشکرای کردبوو، لەبارەی هەنگاوی پێنجەم و کۆتایی بۆ پابەندنەبوون بە بەڵێنییە ئەتۆمییەکان هەڵگیراوە، بەڵام هەلومەرجی ئێستا دەتوانێ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە پێش بخات.
ئێران لە مانی نیسانی ساڵی 2019 کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە فەرمی دەستی کرد بە کشانەوە لە بەڵێنەکان و هەتا ئێستا بە پێنج قۆناغ بەڵێنەکانی ژێر پێ ناوە و دوێنێ یەکشەممە بە فەرمی هەموو پابەندبوونەکانی هەڵپەسارد.
باسنيوز
