تەرمی سولەیمانی گەیشتەوە لای رێبەری ئێران
دوای ئەوەی رۆژی ھەینی 3/1/2020 فڕۆكەكانی ئەمەریكا ھەر یەك لە قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەند بەرپرس و چەكدارێكی دیكەی ئێران و حەشد، لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران. رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەك لە بەرپرس و سەركردەكانی عێراق لە رێوڕەسمێكدا تەرمەكانیان لە بەغداوە بەرەو نەجەف و كەربەلا بەڕێكران و دواتریش بەرەو ئێران خەڵكی ئێرانیش لە چەند شارێك رێوڕەسمی پێشوازیكردنیان رێكخست.
بڕیاریشە سبەی سێشەممە 7/1/2020 تەرمی قاسم سولەیمانی لە شوێنی لە دایكبوونی لە شاری كرمانی ئێران بە خاك بسپێردێت.
K24
