به‌رپرسێكی ئێرانی: له تۆڵه‌ی كوژرانی سوله‌یمانی ئیسرائیل ده‌كه‌ینه ئامانج
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ته‌سنیمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌یه‌كی پله باڵای سوپای پاسداران رایگه‌یاندبوو، "له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، ئێران له هه‌موو شوێنێك به‌دوای ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌بێت و له هه‌ر شوێنێك ده‌ستیان پێ بگات سزایان ده‌دات".
غولام عه‌لی ئه‌بو حه‌مزه، فه‌رمانده له سوپای پاسداران ئاشكرایكرد، وێڕای ته‌لئه‌ڤیڤ 35 ئامانجی زیندووی زیندووی ئه‌مه‌ریكاش له ناوچه‌كه هه‌ن، كه ئێران به ئاسانی ده‌ستی پێده‌گات و دووپاتیكرده‌وه، "دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌رده‌وام ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له‌دڵدا بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گه‌رووی هورمز رێگایه‌كی زیندووه بۆ رۆژئاوا، كه ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌شتیی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی گه‌رووی هورمز و ده‌ریای عه‌مان و كه‌نداوی فارس به‌كار ده‌هێنن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس تۆڵه‌ی خۆی له ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه".
