شارەزایەكی سەربازیی توركیا: ئێران هیچ گورزێك لە ئەمریكا ناوەشێنێت

شارەزایەكی سەربازیی توركیا: ئێران هیچ گورزێك لە ئەمریكا ناوەشێنێت
مەتە یەڕار، نووسەری دیاری توركیا و شارەزای بواری سەربازی، لە كاتی بەشداریكردنی لە پیشانگەیەكی گەورەی كتێب لە شارەوانیی گیرێسوون، لەوێ لە دیبەیتێكدا هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی ناوچەكە كرد و دوای كوشتنی قاسم سلێمانی لەلایەن ئەمریكاوە.

مەتە یەڕار ڕاشی گەیاندووە: "پێشتر ئیسرائیل لەناو سووریا چەندین سەركردەی دیاری سەربازیی ئێرانی كوشتووە، بەڵام ئێران نەیتوانیوە بە هیچ شێوەیەك گورز لە ئیسرائیل بوەشێنێت، بۆیە چاوەڕێی ئەوە مەكەن كە ئێران بتوانێت گورزی گەورە لە ئەمریكا بوەشێنێت. بە بۆچوونی من ئێران تەنیا لێدوانی ئاگرین دەدات و دەڵێت تۆڵە دەكەینەوە، بەڵام ئەستەمە بتوانێت تۆڵە بكاتەوە و ئەو چاوەڕوانییەی لێ ناكرێت".

لە بەشێكی تری قسەكانیدا، یەڕار باس لەوە دەكات كە ئەگەر توركیا نەبوایە، سعوودیە و ئیمارات قەتەریان داگیر دەكرد، بەڵام بە ناردنی٦٠ سەربازی توركیا بۆ قەتەر رێگە لە داگیركاری گیرا.











باسنيوز
Top