سوپاسالاری ئێران: پەیمان دەدەین تۆڵەیەکی بەئازار لە ئەمریکا بکەینەوە

 سوپاسالاری ئێران: پەیمان دەدەین تۆڵەیەکی بەئازار لە ئەمریکا بکەینەوە
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران "خاڵی دەستپێکردنی کۆتایهاتنی ئەمریکایە" لە ناوچەکە، پەیمانیشدا تۆڵەی بەئازاڕ لە ئەمریکا دەکاتەوە و وادەکات لەوکارەی پاشگەزبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی، لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئەمریکیەکان نەیانتوانی بەرگەی ئەوە بگرن کە کەسێکی گەورەو بەتوانای وەک قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و کار بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیش بکات".

بەدرێژایی 41 ساڵ کارکردن سولەیمانی لە ناوچەکە نەیهێشتوە سیاسەت و ستراتیژیە مەیدانیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە سەرکەوتوبێت



ئاماژەی بەوەشکرد، "بەدرێژایی 41 ساڵ کارکردن سولەیمانی لە ناوچەکە نەیهێشتوە سیاسەت و ستراتیژیە مەیدانیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە سەرکەوتوبێت".

لیوا حسێن سەلامی وتیشی، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەکوشتنی سولەیمانی هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا، چونکە کوشتنی ئەو دەبێتە سەرەتای کۆتایهاتنی دەسەڵاتی ئەمریکا لەناوچەکە".

سوپای پاسداران جەختیشیکردوە، "بەکوشتنی سولەیمانی زیان بە ریزەکانی بەرگری ئێران ناگات، بەڵکو بەهێزتر دەبێت"، پەیمانیشیدا بە تۆڵەیەکی ئازاربەخشیان لێدەکاتەوە، وادەکات لەو کارەی ئەنجامیانداوە پاشگەز ببنەوە.

هەر وڵاتێک پێشوازی لە هێزەکانی ئەمریکا بکات لەسەر خاکەکەی، دەبێت بە دوژمنی ئۆمەتی ئیسلام



هاوکات هۆشداریشیدا بە وڵاتانی ناوچەکە و وتی، "هەر وڵاتێک پێشوازی لە هێزەکانی ئەمریکا بکات لەسەر خاکەکەی، دەبێت بە دوژمنی ئۆمەتی ئیسلام، دەبێت بە قوربانی سیاسەتەکانی ئەمریکا لەناوچەکە، ئێران داوایان لێدەکات لەوبارەیەوە هۆشیارببنەوە".

داهاتوی ناوچەکە پرشنگدار دەبێت، کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەمریکا دەهێنین لەناوچەکە و ئەمن و ئاسایشی بۆ دەگەڕێنینەوە



لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا سەلامی وتیشی، "داهاتوی ناوچەکە پرشنگدار دەبێت، کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەمریکا دەهێنین لەناوچەکە و ئەمن و ئاسایشی بۆ دەگەڕێنینەوە".







خەندان-
Top