ترەمپ: ئێران هێرشبکاتە سەر هێزەکانمان، هەندێک ئامێری نوێ و جوانی بۆ دەنێرین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکان بودجەی دو ترلیۆن دۆلاری بۆ چەک و ئامێری سەربازی خەرج کردوە، ئەمریکا "گەورەترین و باشترینە" لە جیهاندا.
ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر هەر بنکەیەکی ئەمریکی یاخود هەر ئەمریکیەک بەبێ دودڵی هەندێک لەو ئامێرە نوێ و جوانانەیان بۆ دەنێرین
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر هەر بنکەیەکی ئەمریکی یاخود هەر ئەمریکیەک بەبێ دودڵی هەندێک لەو ئامێرە "نوێ و جوانانە"یان بۆ دەنێرین.
ترەمپ وتیشی، "ئامۆژگاری ئێران دەکەم جارێکی دیکە هێرش نەکەنە سەر ئەمریکییەکان، ئەگەر کاری وا بکەن زۆر توندتر لە جارەکانی پێشوتر وەڵامیان دەدەینەوە".
به‌ره‌به‌یانی سێی ئەم مانگە، له هێرشێكی موشه‌كی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.
دوای ئەوەی بە شوێنگرەوە قاسم سوله‌یمانی دەستنیشانکرا، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئه‌مریكا کرد‌و رایگەیاند، "چاوه‌ڕوانبن ته‌رمی ئه‌مریكییه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینن".
هه‌موان چاوه‌ڕوان بن و ئارام بگرن به‌مزوانه ته‌رمی ئه‌مریكییه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینن
ئیسماعیل قائانی وتیشی، "هه‌موان چاوه‌ڕوان بن و ئارام بگرن به‌مزوانه ته‌رمی ئه‌مریكییه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینن".
پێشتریش ترەمپ رایگەیاندبو، "بە باوەڕبونێکی زۆرەوە باس لەوەدەکەن لە تۆڵەی کوژرانی گەورە تیرۆرستێکی جیهانیدا ژمارەیەک بەرژوەندی ئەمریکی دەکەنە ئامانج، ئەو (سولەیمانی) کە بەرپرس بو لە کوژرانی ژمارەیەک ئەمریکی و برینداربونی سەختی چەندانی دیکەش، ئەوە جگە لە کوشتنی سەدانی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران‌دا".
دەربارەی هەڕەشەکانی ئێرانیش، سەرۆکی ئەمریکا رونکردەوە تاران هەڕەشەی کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی کردوە "لەو کاتەشدا ئێران و پێگە زۆر گرینگەکانی بە خێرایی بە ئامانج دەگیرێن، هەروەها زۆر بە توندی"، لەگەڵ ئەوەشدا واشنتۆن هەڕەشەی زیاتری لە ناوچەکەدا ناوێت.
خەندان-
