ترەمپ بە هەڕەشە وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە

 ترەمپ بە هەڕەشە وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە هەڕەشەوە وەڵامی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دایەوە.



پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٠، بەرپرسانی باڵای ئێران هەڕەشەی توندیان لە ئەمریکا کرد و سەرجەم بەرپرسانی گرووپەکانی سەر بە ئێرانیش هەمان هەڕەشەیان کرد.



لە بەرامبەردا کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە ٥ی ١ی ٢٠٢٠)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا رای گەیاند، وڵاتەکەی دوو تریلیۆن دۆلاری لە چەکی پێشکەوتوودا خەرج کردووە و ”ئێمە گەورەترین و باشترینین لە جیهاندا“.



هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا یان هەر ئەمریکییەک، ئەوا هەندێک لەو چەکە پێشکەوتووە تازانە لە دژی ئێران بەکار دێنن و ”لەمەشدا دوودڵ نابین“.






باسنیوز
Top