میدیای ئێران ئەو کەسەیان ئاشکرا کرد کە یەکەمین هەوڵی کوشتنی قاسم سولەیمانی داوە
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٠، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوشت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ی ١ی ٢٠٢٠، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان و بە دیاریکراوی لە مانگی ١١ی ١٩٨٢، قاسم سولەیمانی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (ڕێگەی قودس) کە ئێرانییەکان بەشێک لە ناوچەکانی عێراقیان لە نزیک کێڵگەکانی نەوت داگیر کرد، سولەیمانی بریندار بووە.
لەمبارەیەشەوە ماڵپەڕی (ئێرنا)ی فەرمیی ئێران ئاماژەی داوە کە پاش برینداربوونی، قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەو پزیشکەی کە چارەسەری بۆ کردووە، هەوڵی کوشتنی دراوە. بەڵام ناو و زانیاری لە بارەی پزیشکەکەوە نەدرکاندووە، بەڵام هەر زوو هەوڵەکە ئاشکرا بووە.
قاسم سولەیمانی لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە ڕۆڵی لە نێو هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە گێڕاوە و لەم ماوەیەدا بەشێکی هەرە زۆری ئۆپەراسیۆن و جموجۆڵەکانی دەرەوەی وڵاتەکە، لە ژێر فەرمانی ئەودا بووە.
باسنيوز
