رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا: هۆشداریی ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "هه‌ر په‌رچه‌كردارێكی ئیران به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بڕیارێكی زۆر سه‌یر ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرن".
ئۆبراین ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند: "سوله‌یمانی له گه‌شتێكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بووه كاتێك كراوه‌ته ئامانج و پلانی بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر سه‌رباز و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ناوچه‌كه داده‌ڕشت".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه قاسم سوله‌یمانی پلاندانه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی (كه‌ی وه‌ن) بووه له كه‌ركووك كه به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژرا. به‌ڵام هیوایخواستووه كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا نه‌بێت.
سوله‌یمانی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، 3/1/2020 له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریده‌ده‌رێكی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی كوژرا.
K24
