ساڵی 2019 لە توركیا زیاتر لە 470 ئافرەت كوژراون
پلاتفۆرمی راگرتنی كوشتنی ئافرەت لە توركیا، لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، لە ٢٠١٩ لە تەواوی توركیا ٤٧٤ ئافرەت كوژراون و لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ئەمەش بە بەرزترین رێژە دادەنرێت.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە توركیا جگە لەوەی رۆژانە ئافرەت كوژراوە، دەیان منداڵ بێ دایك بوون و لەسەر شەقامەكان ماونەتەوە.
ماڵپەڕی (BBC)یش بڵاوی كردووەتەوە، ٢٠١٩ بۆ ئافرەتانی توركیا ساڵێكی خۆش نەبوو، بەڵكوو ساڵێكی پڕ لە كوشتنی ئافرەت بە دەستی پیاوانەوە.
باسنيوز
