بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی ئێرانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی ئێرانی هەژاند
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نزیک شاری "توربەت حەیدەریە" لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕووی داوە.

ماڵپەڕی (ئیرنا) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە بوومەلەرزەکە بو گوژمی 5.8 بە پلەی ڕێختەر بووە و کاتژمێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.1.2 بە کاتی ئێران و لە قووڵایی 12 کیلۆمەتری و لە نزیک شاری "توربەت حەیدەریە" لە خۆراسانی ڕەزەوی ڕووی داوە.

بە گوێرەی دامەزراوەی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران، سەنتەری ئەو بوومەلەرزەیە لە 41 کیلۆمەتریی "سنگان" لە خۆراسانی ڕەزەوی و 56 کیلۆمەتریی حاجی‌ئاباد لە خۆراسانی باشوور بووە.

هەتا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.











باسنيوز
Top