ئەمریکا هۆشداریدەداتە هاوڵاتیەکانی سەردانی عێراق نەکەن
لەئێستادا هەرەشە بۆ سەرجەم بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە چەندین ناوچەی جیاوازی عێراقدا هەیە
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "لەئێستادا هەرەشە بۆ سەرجەم بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە چەندین ناوچەی جیاوازی عێراقدا هەیە".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدادی پایتەخت بەهۆی ئەو هێرشەی لایەنگرانی حشدی شەعبی بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان ئەنجامیاندا، هەمو کارەکانی باڵیۆزخانەکەیان راگرت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەمو ئەو رەزامەندیانەشی رەتکردەوە، کە دابوی بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ گەشتکردن بۆ عێراق، داوای لە ئەمریکیەکانی ناو عێراقیش کرد لە باڵیۆزخانەکە نزیک نەبنەوە.
شەوی 29ی مانگی رابردو وهزارهتی بهرگری ئهمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، پێنج هێرشیان بۆسەر بنکەکانی کەتایبی حزبوڵای عێراقی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 25 چەکداری گروپەکە کوژراون و زیاتر لە 55 چەکداریش برینداربون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندوە، هێرشەکانیان لەوەڵامی ھێرشەکەی سەر سەربازگەی K1 لە کەرکوک، کە ئێوارەی 28ی مانگی رابردو کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا، کەبەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراو و چەند سەربازێکی ئەو وڵاتەش برینداربون.
سێشەممەی رابردو لایهنگرانی حهشدی شهعبی لهبهرامبهر هێرشهكانی ئهمریكا بۆسهر بنكهكانی حزبوڵا له عێراق ههڵیانكوتایه سهر باڵیۆزخانهی ئهمریكا لهعێراق، نوسینگهی پشكنین و دهرگای دوهمی باڵیۆزخانهكهیان سوتاند.
خەندان -
