عەلی خامنەیی بۆ ترەمپ: هیچتان پێ ناکرێت
پاش ئەوەی لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵای عێراقەوە هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، دۆناڵد ترەمپ بە توندی هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی: "ئێران بۆ تاوانی ئەو کارانەی دەدات و ئەمەی کە دەێڵێم، هۆشدار نییە، بەڵکوو هەڕەشەیە".
خامنەیی لە تویتەکەیدا نووسیویە: "ئەو کابرایە نووسیویەتی ئەوان لەبارەی ڕووداوەکانی بەغدا، ئێران بە بەرپرسیار دەزانن ھەروەھا دەڵێت و وەڵامیان بۆیان دەبێت".
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کردووە: "ھیچتان پێ ناکرێ و ئەگەر مەنتقتان ھەبوایە، کە نیتانە، دەبوایە بتانزانیبایە تاوانەکانی خۆتان لە عێراق و ئەفغانستان وای کردووە ئەو گەلانە دژتان بن".
پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر چەند بنکەیەکی حزبوڵای عێراق بە بیانووی ئەوەی دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکان، لایەنگرانی حەشدی شەعبی و حزبوڵا لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و ئەمەش کاردانەوەی توندی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپی لێ کەوتەوە.
باسنيوز
