فڕەنسا: دوای دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەهێزتر دەکەین

فڕەنسا: دوای دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەهێزتر دەکەین
سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاند، دەیەوێت لە دوای دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتەکەی و بریتانیا بەهێزتر بکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لەمیانەی وتارێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە بڵاویکردەوە، "دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بژاردەی بریتانیا خۆیەتی، بەڵام پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان فڕەنسا و بریتانیا بژاردەی ئێمە دەبێت".

دەمەوێت لەپاش دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەیوەندیەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەبێت


ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت لەپاش دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەیوەندیەکی بەهێزیان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەبێت.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی خۆی و ماوەی برێگزیت درێژناکاتەوە


دوێنێ سێشەممە فیل هۆگن، ئەندامی کۆمسیۆنی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی خۆی و ماوەی برێگزیت درێژناکاتەوە.

ئەو کۆمسیارەی ئەوروپا راشیگەیاندوە، بەوجۆرەی کە بەڵێنیداوە، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە سەرەتای 2020دا بەرێککەوتن یان بەبێ رێککەوتن پرسی دەرچونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا یەکلایی دەکاتەوە.

31ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بۆریس جۆنسن پەیمانیداوە بە تەواوکردنی پرسی بێکزیت لەپێش ئەوکاتە، دەرچونی بریتانیاشی کردوە بە یەکەمین کاری حکومەتەکەی، لەدوای ئەوەی لەهەڵبژاردنەکانی مانگی رابردوی بریتایا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.






خەندان
Top